(سبەی):
رۆجیه فیدرێری سویسری به بردنه‌وه‌ی له خوان مارتن دیل پۆترۆی ئه‌رجه‌نتینی نازناوی پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی بازلی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی بازل كه یارییه‌كانی له وڵاتی سویسرا به‌رێوه‌چو، رۆجیه فیدرێری خاوه‌ن پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی باشترین یاریزانان روبه‌روی خوان مارتن دیل پۆترۆی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بوه‌وه.
هه‌رچه‌نده له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا فیدرێر (6 به 7) ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دۆراند به‌ڵام له كۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م و سێیه‌مدا توانی به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ربكه‌وێت و ئه‌و دو كۆمه‌ڵه‌یه‌ی (6 به 4) و (6 به 3) برده‌وه، یارییه‌كه‌ش به دو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌سودی رۆجیه فیدرێر كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش فیدرێر هه‌شته‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له مێژودا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش بوه حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتیی كه له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستی هێنابێت.