(سبەی):
مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازیی توركیا و عێراق كه زیاتر له مانگێكه له شارۆچكه‌ی سلۆپی له نزیك ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رده‌وامه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، مانۆڕه‌كه له (18)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه به‌به‌شداری فه‌یله‌قی حه‌وت و لیوای (28)ی میكانیكی سوپای توركیا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی سوپای عێراق له دوری سێ كیلۆمه‌تر له ده‌روازه‌ی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل له شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به شاری شرناخی باكوری كوردستان ده‌ستی پێكردوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئاشكراشیكردوه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌دا ئوتۆمۆبێله زرێپۆشه‌كان نمایشیان ئه‌نجامداوه.