عەبادی: دەمانەوێت پێشمەرگە بەشێک بێت لە هێزەکانی عێراق

(سبەی):

حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت؛ سەرجەم سنورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق پێویستە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراقیدا بێت و داواش دەکات هێزەکانی پێشمەرگە بخرێنە سەر هێزەکانی عێراق.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی (بی بی سی) ئاماژە بەوە دەکات، هەمو هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ دورخستنەوەی داعش لە عێراق و لەوناوبردنیان.

وتیشی؛ خۆشحاڵم بەوەی لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان خوێن زۆر نەرژا، چونکە من فەرمانم بە هێزە تایبەتەکان کردبو کە خۆیان بەدور بگرن لە رژانی خوێنی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، چونکە دواتر ئاشتبونەوەی نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەند زەحمەت دەبێت.

عەبادی جەختی لەوەکردەوە کە سەرجەم سنورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق پێویستە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراقیدا بێت، بەتایبەت هێڵی گواستنەوەی بۆری نەوتی هەرێم.

رونیکردەوە کە ئەوان دەیانەوێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک بێت لە هێزەکانی حکومەتی عێراق.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە