(سبەی):
به‌كر بۆزداغ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت؛ سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بۆزداغ دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆشكی چانكایا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یكرد به پاشگه‌زنه‌بونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی عێراق و توركیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وتی: پێویسته له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی روبه‌ڕوی هه‌ڵه‌كانی ببێته‌وه.
جەختیکردەوە، توركیا سیاسه‌تی رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی په‌یڕه‌وكردوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رونیکردەوە، دوای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌سعود بارزانی له یه‌كی تشرینی دوه‌مدا قۆناغێكی نوێ له ناوچه‌كه ده‌ستپێده‌كات.