(سبەی):
حكومه‌تی عێراق ئاماده‌كاریی ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنوریی له نێوان عێراق و توركیادا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: رێگاكه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم ده‌بێت.
عه‌بدولڕه‌حمان لویزی نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایكرد، دوای كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ی سنوریی فیشخابور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت په‌له بكرێت له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كه له نێوان توركیا و عێراقدا.
لویزی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندوە، رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره و به‌غدا به زوترین كات ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای ده‌روازه سنوییه‌كه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه بگه‌یه‌نرێته موسڵ و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا.
رونیکردەوە، رێگاكه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌بێته سه‌ره‌كیترین رێگای بازرگانی له نێوان عێراق و توركیادا.