ئیبراهیم خەلیل بەفەرمی رادەستی عێراق کرایەوە

دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل

(سبەى):

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرای کرد؛ لە ئەمڕۆوە بەفەرمی دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل رادەستی حکومەتی تورکیا کراوە.

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: دەروازە سنورییەکە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رادەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق کراوە و لە ئێستاوە بەدواوە هەمو ئاڵوگۆڕەکان لە دەروازەی سنوریی خابور (ئیبراهیم خەلیل) لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

وتیشی :”لە بەشی تورکیا لە خابور کارمەندانی ئێمە و لەوبەریش لە دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل، کارمەندانی بەغدا بونیان دەبێت”.

پێشتریش ئاژانسی ئانادۆڵی توركی دیمه‌نی چونی هێزه‌ عێراقییه‌كانی بۆ ناو خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل بڵاوکردەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ توركیا‌ بڵاوی كرده‌وه؛ هێزێكی‌ عێراقی‌ ‌و توركیا چونه‌ته‌ ده‌روازه‌ی‌ ئیبراهیم، بۆ ئەوەی هێزە‌ عێراقییەکە‌ كۆنترۆڵی‌ ده‌روازه‌كه‌ بكات.

هەر لەوبارەیەوە په‌یامنێری‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌ ئیبراهیم خه‌لیلەوە، رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سوپا سالاری‌ عێراق بۆ ماوه‌ی‌ دو سەعات له‌ ده‌روازه‌كه‌ ما‌وه‌تەوە ‌و دواتر چوەتە‌ ناو خاكی‌ توركیاوە.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی بڵاوی كرده‌وه‌؛ جوڵه‌ی‌ هێزه‌ عێراقی‌ ‌و توركییه‌كه‌ بۆ ئیبراهیم خه‌لیل له‌ چوارچێوه‌ی‌ مانۆڕه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ نێوان هه‌ردو وڵاتدا بوه‌ كه‌ له‌ (18)ی‌ ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌.

ئیبراهیم خه‌لیل تاكه‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ نێوان عێراق ‌و توركیایه‌ ‌و له‌ توركیا پێیده‌وترێت خابور.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە