(سبەی):
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆببێته‌وه.
عه‌بدولقادر سه‌لڤی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی رایگه‌یاند؛ ماوه‌ی دو مانگه نێچیرڤان بارزانی داوای كۆبونه‌وه‌وه له ئه‌ردۆغان ده‌كات، ئه‌ویش ره‌تیده‌كاته‌وه.
وتیشی: ئه‌ردۆغان له لێدوانی‌دا بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی ئاشكرایكردوه ئاماده نییه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه چونكه به هاوتای خۆی دانانێت.
ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه له پرسی ریفراندۆمدا نێچیرڤان بارزانی ئیسرائیلی ئاگاداركردوه‌ته‌وه به‌ڵام توركیای ئاگادارنه‌كردوه‌ته‌وه.