(سبەى):
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت؛ مه‌سعود بارزانی پشت به‌ستن به زانیاری هه‌ڵه ریفراندۆمی ئه‌نجامدا.
عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی میهری وڵاتەکەى راگه‌یاندوه؛ کۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر هه‌وڵیدا له رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌ڵام بارزانی پشت به‌ستن به زانیاری هه‌ڵه ریفراندۆمی ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ پێش ریفراندۆم ئامۆژگاری بارزانی كرا كه ئه‌و پرۆسه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه و كۆتای پێ‌بێنن، به‌ڵام بارزانی گوێی به‌و ئامۆژگاریانه نه‌دا.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران باسیله‌وه‌شكردوه؛ به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه دوبه‌ره‌كی له ناو كورده‌كان دروست بو، بارزانیش به‌دیلێكی نیه جگه له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.