مامۆستایان و فەرمانبەران: بایکۆت و دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرەکان

خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی

(سبەى):

نیوەرۆى ئەمڕۆ لە گردبونەوەى مامۆستایان و فەرمانبەراندا لەبەردەم باڵەخانەى پارێزگاى سلێمانى یاداشتێک خوێندرایەوە و شکستى هەرێم و داڕمانى ئابوریى خرایە ئەستۆى ئەو بڕیاربەدەستانەى بڕیارى هەڵەیانداوە، بەوهۆیەوە لەمڕۆوە بایکۆتى دەوامکردن راگەیەنرا و داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرەکانى حکومەتى هەرێمیش دەکەن.

لە یاداشتەکەدا کە بۆ میدیاکان و راى گشتى خوێنرایەوە ئەوە هاتوە؛ بەهۆى ئیدارەدانى خراپ و بڕیاردانى هەڵەوە هەرێمى کوردستان گەیەنرایە ئەم دۆخە ئابورى و سیاسەتە پڕ لە شکستە و لەدەستدانى نیوەى خاکى کوردستان،

جەختیشکراوەتەوە؛ ئەوەى رویداوە دەرەنجامى سیاسەتى هەڵە و کۆتا خاڵى شکستە بۆیە بەرونى پێداگرى دەکەین لەوەى، ئەوەى ئێستا روبەڕوى بوینەتەوە شکستى ئیدارە و ئابورى و سیاسى حکومەتى هەرێمە و ئەوانەى بڕیارەکانیانداوە دەستلەکاربکێشنەوە و پۆستەکانیان جێبهێڵن.

هەروەک داوا لە هێزەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە دەکەن خۆیان لە فەرمانى حیزبى ببپارێزن و بێلایەن بن لە کێشەکانى ناوخۆ، بەوپێیەى ئەرکى ئەوان پاراستنى خاک و خەڵکى کوردستانە.

ئەوەشى تێدا هاتوە؛ مانگرتنى گشتى رادەگەیەنین و داوا لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان دەکەین بۆ ماوەى (12) رۆژ لە (11/1 تا 11/12) بایکۆتى دەوام بکەن و تا ئەو کاتە سەرجەم وەزیرەکان دەستلەکاربکێشنەوە و حکومەتێکى کاتى خزمەتگوزاریى دابمەرزرێت بۆ چارەسەرى دۆخەکە و دابینکردنى موچەى مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەرانى کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.

هەروەها داوا لە هەمو چینوتوێژەکان دەکەن هەڵوێست رابگەیەنن و پشتگیرى لە داواکارییەکان بکەن.

دەقی بەیاننامەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی

 

بڕیارى بایکۆت درا…"وەزیرەکان دەستلەکاربکێشنەوە و حکومەتێکى کاتى پێکبهێنرێت"

Publié par Sbeiy sur mercredi 1 novembre 2017

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە