(سبه‌ی):
حكومه‌تی روسیا به به‌های دو ملیار دۆلار موشه‌كی سیستمی به‌رگری جۆری ئێس (400) به توركیا ده‌فرۆشێت.
ماڵپه‌ری سپۆتنیكی روسی، له زاری سێرگی چیمیزۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای رۆسته‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاوه بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی مۆسكۆ به بڕی دو ملیار دۆلار موشه‌كی به‌رگری جۆری (ئێس _400) به توركیا فرۆشتوه.
موشه‌كی (ئێس_400)، به‌هێزترین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی روسیایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و موشه‌كانه راده‌ستی توركیا بكرێن ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌ندامی ناتۆ كه ئه‌و جۆره موشه‌كه‌ی هه‌بێت.