پەرلەمانتار و بەرپرسانی لەسەر كارلادراوی كەتەلۆنیا چونە بەردەم دادگا

ژمارەیەک لەو بەرپرسانەى کەتەلۆنیا کە لەبردەم دادگاى مەدرید ئامادەبون

(سبەى):

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی هەرێمی كەتەلۆنیا و دو وەزیری هەرێمەكە چونە بەردەم دادگا لە مەدرید، بۆ پێدانی رونكردنەوە سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە هەوڵەكان بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا.

جگە لەو ژمارە پەرلەمانتارەی كە لەلایەن دادگاوە داوا كرابون، گۆردی تۆرۆل ئەی نیگری وەزیری كاروباری سەرۆكایەتی هەرێمی كەتەلۆنیا و رائول رۆمیگا وەزیری دەرەوەی هەرێمەكەش چونە بەردەم دادگا و وتەیان لێوەرگیرا، بەڵام كارلس پۆگدیمۆنتی سەرۆكی هەرێمەكە كە ئێستا لەگەڵ سێ‌ وەزیری دیكە هەڵاتون و لە بەلجیكان، ئامادەی دادگا نەبون.

دوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كەتەلۆنیا لەلایەن حكومەتی مەدریدەوە لەبەرامبەر ریفراندۆم و هەوڵەكانیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەكە، كارلس پۆگدیمۆنت سەرۆكی هەرێمەكە و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی هەڵاتن بەرەو بەلجیكا لە ترسی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی یاسایی.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە