”زیاتر له‌ (180) هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئاواره‌بون”

(سبەی):

نوسینگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری‌ مرۆیی‌ له‌عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ زیاتر له‌ (180) هه‌زار كه‌س له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كه‌ زۆرینه‌یان كوردن له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ئاواره‌بون.

نوسینگه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری‌ مرۆیی‌ له‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بەوەکردوە، تا رۆژی‌ دوی‌ تشرینی‌ دوه‌م، به‌هۆی‌ ململانێی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیی‌ له‌عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و چونی‌ هێزه‌كای‌ سوپای‌ عیراق بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، (180) هه‌زار كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان كوردن له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ئاواره‌بون.

ئاماژەبەوەشکراوە، له‌و ژماره‌یه‌ (79) هه‌زاریان هاوڵاتی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكن، بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی‌ دیكه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بخاته‌ڕو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە