(سبه‌ی):
هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی به ئاراسته‌ی ناوه‌ندی قه‌زای قائیم له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار و والی قه‌زاكه‌ش له بۆردومانێكدا كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی عێراق (25) گوندیان له ده‌روبه‌ری قه‌زای قائیم كۆنترۆڵكردوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌پێی ئه‌و پلانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه دانراوه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یدا ناوه‌ندی قه‌زای قائیم كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراقدا، والی قائیمی سه‌ر به‌داعش به ناوی ئه‌بو ئه‌حمه‌د عێراقی و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به ئامانجگرتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له كاتێكدابوه كه ئاماده‌كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵبێت.