(سبه‌ی):
له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكدا كه پێشتر له‌نێوان به‌غدا‌و واشنتۆن ئیمزا كراوه، عێراق سێ فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف_ 16)ی له‌ئه‌مریكا وه‌رگرت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سێ فڕۆكه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌باكوری به‌غدای پایته‌خت و ده‌بنه به‌شێك له‌فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هێزی ئاسمانی.
ساڵی (2011)، عێراق و ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكیان بۆ كڕینی (36) فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف_16) ئیمزا كرد، به‌ڵام له‌كاتی راهێناندا له‌ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكا، دوان له‌فڕۆكه‌كان كه‌وتنه خواره‌وه. له‌ئێستاشدا به‌غدا (21) فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتوه و چاوه‌ڕێی راده‌ستكردنی (13) فڕۆكه‌كه‌ی تر ده‌كات.
هێزی ئاسمانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتده‌به‌ستێت به فڕۆكه‌ی سۆخۆی و هه‌ندێك هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری روسی، له‌وانه هه‌لیكۆپته‌ری جۆری سیسنا كه موشه‌كی ئاسمان_زه‌مینی لێده‌به‌سترێت.