(سبەی):
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه، گه‌مارۆش ده‌خه‌نه سه‌ر قه‌زای راوه، ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان عێراق و سوریاش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پیرۆزبایی له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌سه‌ر داعشدا.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه هاوبه‌شه‌كان ناوه‌ندی قه‌زای قائیمیان له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، به ته‌واوی له داعش پاك كردوه‌ته‌وه‌و ئاڵای عێراقیان تێدا هه‌ڵكردوه.
به‌وته‌ی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، هێزه هاوبه‌شه‌كانی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری، به‌شدارییان له رزگاركردنی ناوه‌ندی قه‌زای قائیمدا كردوه و سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای پاشماوه‌ی تیرۆریستان، له‌گه‌ڵ رزگاركردنی مه‌ده‌نییه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، كه داعش له پاش خۆی به‌جێیهێشتون.
محه‌مه‌د كه‌ربولی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌و خێراییه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی قه‌زاكانی راوه و قائیمدا، نیشانه‌ی كۆتاییهاتنی داعشه له عێراقدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، له میانی پێشڕه‌ویی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تیی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان عێراق و سوریادا گرتوه، كه به ده‌روازه‌ی حوسه‌یبه ناسراوه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیش ئاشكرایكرد، هێزه هاوبه‌شه‌كان قه‌زای راوه‌یان به‌ته‌واوی گه‌مارۆ داوه و له زوترین ده‌رفه‌تدا هێرشیده‌كرێته سه‌ر، به‌ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی له تیرۆریستان.
هه‌واڵگریی حه‌شدی شه‌عبیش ئاشكرایكردوه: چه‌كدارانی داعش به‌ته‌واوه‌تی تێك‌شكاون و ئێستا خۆیان و خێزانه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌ناو خاكی سوریا هه‌ڵدێن.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، پیرۆزبایی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباردا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار رونیكردوه‌ته‌وه، له شه‌ڕی رزگاركردنی قه‌زاكانی قائیم و راوه‌دا، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كردوه.
قه‌زاكانی قائیم و راوه ده‌كه‌ونه خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار و دوایین دو ناوچه‌ی خاكی عێراقن، كه به‌ده‌ستی داعشه‌وه مابون، دوای كۆنترۆڵكردنیشیان ته‌واوی خاكی عێراق له ده‌ستی داعش رزگارده‌كرێت.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، ماوه‌ی كه‌متر له دو هه‌فته‌یه ده‌ستی پێكردوه، به‌وته‌ی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراقیش، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا، سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كرێنه‌وه.