(سبەی):
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مەریكا، پارتی كرێكارانی كوردستان به هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌ی ناوده‌بات و ئاشکرای دەکات داوایان لە پەکەکە کردوە ناوەکەی بگۆڕێت.
رایمۆند تۆماس، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مەریكا له سوریا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی “ئه‌ی ئاڕ دی” ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندوه، ئه‌مەریكا باش ده‌زانێت یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یەپەگە) و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی(هەسەدە) سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانن.
تۆماس ئاشكرای كردوه؛ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای (په‌كه‌كه) كۆبوه‌ته‌وه و پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردوه كه ناوێكی نوێ هه‌ڵبژێرن، پێشیوایە ئەو پارتە هەڵگری بیروباوەڕی ماركسی نین و دیموكراتین و هەروەها بە هاوپەیمانی خۆیان زانیون لە له‌شه‌ڕی دژی داعشی له سوریا.
وته‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌یه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه ئه‌مەریكا هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هەسەدە ده‌كات.