(سبەى):
بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە كۆگایەكی جلوبەرگ لە شاری دهۆك كەوتەوە.
پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە شوێنی روداوەكەوە رایگەیاند؛ كۆگاكە لە ناوەڕاستی شاری دهۆكدایە و جلوبەرگی ئافرەتانی تێدایە، بە وتەى شایەتحاڵانى روداوەکە، بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕی گرتوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتادا خاوەن كۆگاكە و هاوڵاتیان هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان داوە و دواتر تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
ئەوەشى خستەڕو کە تائێستا خەمڵاندن بۆ زیانەکانى ئاگرەکە نەکراوە.