توركیا داوای چوار ملیار دۆلار قەرزی هەرێم دەكاتەوە

ئەردۆغان و یەڵدرم

 

(سبەى):

توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە داوای چوار ملیار دۆلاری قەرز دەكات كە داویەتی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە؛ لەكاتێكدا حەیدەر عەبادی سورە لەسەر دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتەكانی هەرێم وەكو پێشمەرجێك بۆ خەرجكردنی بودجەی هەرێم ‌و موچەی فەرمانبەران، توركیاش مەرجی ئەوەی داناوە ئەو قەرزەی پێبدرێتەوە كە داویەتی بەحكومەتی هەرێم.

لەوبارەیەوە ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەكەی وتوە، ئەو مەرجە سەختە بۆ هەرێم، لەبەرئەوەی هیچ داهاتێكی نییە تا قەرزەكە بداتەوە ‌و لە روی دەستوریشەوە حكومەتی ناوەند ناچارنییە بیداتەوە لەبەرئەوەی بەگوێرەی دەستوری عێراق حكومەت داوای هەر قەرزێك بكات پێویستە لە رێگەی پەرلەمانەوە‌و بە رەزامەندی پەرلەمانتاران بێت.

شەرقلئەوسەت نوسیویەتی؛ لەنێوان مەرجەكانی توركیا‌ و عێراق‌ و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی دانەوەی قەرزەكە، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان باجەكەی دەدەن ‌و ژیانیان رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت.

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە