(سبەی)
سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له كاتی سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی له سعودیه‌وه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و تاران به‌ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه تۆمه‌تبارده‌كات، به‌رپرسێكی ئێرانیش پێیوایە ئه‌و هه‌نگاوه خزمه‌ت به ئیسرائیل ده‌كات.
لوبنان وڵاتێكی بچوكی ئاسیایی، به‌ڵام گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت، كه له چه‌ند ساڵی رابردودا به‌هۆی بۆشایی سه‌رۆكایه‌تی و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه له (25)ی ئایاری ساڵی (2014)ەوه تا (31)ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی (2016) سه‌رۆك كۆماری نه‌بو، رۆژی شه‌ممه روبه‌ڕوی بۆشاییه‌كی نوێ بوەوه، كاتێك سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیران كه به سه‌ردانێك له سعودیه‌یه له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر ئێران و رایگه‌یاند: تاران كۆنترۆڵی چاره‌نوسی ناوچه‌كه‌ی كردوه و له سوریا و لوبنان و عێراق هیچ هه‌نگاوێكی چاره‌نوسساز به‌بێ به‌شداری ئێران نانرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان وتیشی :”ئێران حیزبوڵای لوبنانی كرده ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆنترۆڵ كردوه”.
سەعد حەریری لەلێدوانەکەیدا وتی :”من ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی لوبنان راده‌گه‌یه‌نم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه ئیراده‌ی لوبنانییه‌كان به‌هێزه و پێداگری ئه‌وان زیاتر ده‌بێت، لوبنانییه‌كان به ژن و پیاوه‌كانیان ده‌توانن سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر هه‌ژمونی ناوخۆی و ده‌ره‌كیدا”.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌كاتێكدا بو عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رابه‌ری شۆڕشی ئێران له لوبنان بو، رۆژی شه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری ویلایه‌تی له‌گه‌ڵ میشال عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی میشال عه‌ون سه‌رۆك كۆماری لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سه‌عد حه‌ریری له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆك كۆماره‌وه كردوه و له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاگاداری كردوه‌ته‌وه.
لەکاردانەوەی بڕیارەکەی حەریریدا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران رایگه‌یاند: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان هه‌نگاوێكی به‌په‌له بو و خزمه‌ت به ئیسرائیل ده‌كات.
حسێن شێخ ئیسلام راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش رایگه‌یاند: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری به‌پلانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه بوه،
سه‌عد حه‌ریری پێشتریش ساڵی (2009) كابینه‌ی حكومه‌تی پێكهێنا، به‌ڵام ساڵی (2011) به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی حیزبوڵا و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل و فراكسیۆنی چاكسازی و گۆڕان، كابینه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ساڵی (2016) جارێكی دیکە بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێردرا.
حه‌ریری له پێكهاته‌ی سوننه‌ی لوبنانه و به كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له سعودیه وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا داده‌نرێت و دژی هه‌ژمونی ئێران و سوریا بو له لوبنان، پێشبینیش ده‌كرێت دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قه‌یرانێكی سیاسی نوێ له لوبنان و ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵبدات.