حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و سه‌لیم جبوری‌ كۆبونه‌وه‌

حەیدەر عەبادی و سەلیم جبوری

(سبەی):

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌، ته‌وه‌رێکی گفتوگۆكانیان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان بو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان.

 

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا عه‌بادی‌ و جبوری‌ باسیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كردوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕێگای‌ دیالۆگ و ده‌ستوره‌وه‌.

 

نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرایكردوه‌، پرسی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ و ئۆپه‌راسیۆنی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رۆژئاوای پارێزگای‌ ئه‌نبارو دۆخی‌ سیاسی‌ عێراق دوای‌ كۆتایهاتنی‌ شه‌ڕی‌ داعش چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و سه‌لیم جبوری‌ بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە