(سبەی):
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌لجیكا كارلس پۆگدیمۆنت سه‌رۆكی له‌كارلادراوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاو هه‌ر چوار راوێژكاره‌كه‌ی به مه‌رج ئازادكرد.
دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و داواكاری گشتیی به‌لجیكا ئازادكردنی پۆگدیمۆنت و چوار راوێژكاره‌كه‌ی راگه‌یاند له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی داواكاری گشتی برۆكسڵ، ئازادكردنی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی كه‌ته‌لۆنیاو راوێژكاره‌كانی به مه‌رج بوه.
ده‌ستگیركردنی پۆگدیمۆنت و راوێژكاره‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌لجیكاوه له‌چوارچێوه‌ی حوكمێكدایه بۆ ده‌ستگیركردنیان ده‌رچوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیاوه به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستورو سازدانی ریفراندۆم بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا.