(سبەی):
له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مەریكا، چه‌كدارێك هێرشی كرده‌سه‌ر كلێسایه‌ك و زیاتر له (25) كه‌سی كوشت و ژماره‌یه‌كی كه‌سی تری بریندار كرد.
به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌ی سوده‌رلاند سپرینگس له ویلایه‌تی ته‌كساس رایانگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه كه‌سێكی سپی پێست بوه‌و له‌كاتی به جێگه‌یاندنی رێوڕه‌سمێكی ئایینی‌دا له كلێسایه‌كی هه‌رێمی ویڵسۆن ته‌قه‌ی له نوێژخوێنان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه (26) كه‌س كوژراون و (20) كه‌سی تر بریندار بون.
دوای هێرشه‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌وڵی راكردنی داوه، به‌ڵام كه‌سانی نزیك له روداوه‌كه ته‌قه‌یان لێكردوه‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی نزیك روداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا له چه‌ند تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كه به‌سه‌ردانێك له‌ژاپۆنه رایگه‌یاند؛ روداوه‌كه هه‌موانی توشی نیگه‌رانی و خه‌م كردوه، داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.