(سبەی):
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رادەگەیەنێت؛ به‌غدا به‌ڵێنیداوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات كه له‌ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتون له بودجه‌دا، داواش ده‌كات به‌زوترین كات شاندێكی هه‌رێم بچێته به‌غداد.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵی زۆریاندا پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراقدا كه‌منه‌كرێته‌وه، به‌ڵام (22) وه‌زیری كابینه‌ی حكومه‌ت، بێجگه له دو وه‌زیری كورد، سه‌رجه‌میان ده‌نگیان به‌و پرۆژه‌یاسایه داوه‌و پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا خه‌مڵێنراوه.
وتیشی: به‌غدا به‌ڵێنیداوه ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به باكوری عێراق و پارێزگاكان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد په‌له‌نه‌كات له ناردنی وه‌فدێكی سیاسی بۆ به‌غداد، ئه‌وا پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش تێده‌په‌ڕێنرێت و كورد زیانی گه‌وره ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێشتا كات ماوه‌و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئاسایی بكرێته‌وه، ده‌توانرێت كێشه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه چاره‌سه‌ر بكرێت.