سه‌باح محه‌مه‌د ئیسماعیل
په‌رله‌مان كه باڵاترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیه له سیستمی دیموكراسیدا، وه‌زیفه‌كانیشی دیاریكراون كه له ده‌ركردنی یاسا و چاودێری و لێپرسینه‌وه و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ده‌توانێت بڕیار له جه‌نگ و ئاشتی، و چاره‌نوسی گه‌ل بدات، به‌ڵام پێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كوێدایه؟ په‌رله‌مانی ئێمه ده‌توانێت چی بكات؟ ئه‌ی ده‌بێت چی بكات؟
به‌درێژایی ته‌مه‌نی، په‌رله‌مانی كوردستان جگه له بارگرانیه‌ك به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه كارێكی نه‌كردوه شایه‌نی باسكردن بێت، ئه‌م عیباره‌یه به‌و مانایه‌یه كه حیزبه فه‌رمانڕه‌واكان په‌رله‌مان وه‌ك مه‌رجه‌ع نابینن و وه‌ك میكانیزمێك بۆ شه‌رعیه‌تدان به ویسته حیزبی و كه‌سیه‌كانیان به‌پێویستی ده‌زانن، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌شمان بینیمان دوای دو ساڵ له داخستنی په‌رله‌مان، له‌پێناو ریفراندۆمه‌كه‌ی بارزانی ده‌رگای په‌رله‌مان به‌ڕوی په‌رله‌مانتاراندا كرایه‌وه، شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه ده‌رگای په‌رله‌مان دابخرێت، و باس له دیموكراسی بكرێت، له‌م هه‌رێمه‌دا هیوا له‌سه‌ر گۆڕانكاری و چاكسازی هه‌ڵچنرا تا له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانه‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام رێگری و ئاسته‌نگه‌كان له ئاستێكدان كه ئه‌م هیوایانه له‌چوارچێوه‌ی ته‌مه‌نادا ده‌خولێنه‌وه.
له‌ئێستادا باشترین كارێك كه په‌رله‌مان بیكات ئه‌وه‌یه كه حه‌لی خۆی بكات و كۆتایی به‌خۆی بهێنێت، چونكه په‌رله‌مان ئه‌و موئه‌سه‌سه كه ناتوانێت به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت، كه نه‌شتوانێت واتا پێویستی مانه‌وه‌ی نیه، دوای هه‌فته‌یه‌كی تر په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی نامێنێت و هێز نیه شه‌رعیه‌تبداته‌وه به‌م په‌رله‌مانه تا هه‌ڵبژاردنی ئاینده، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كه ده‌ركردنی یاسا یه‌كێكه له وه‌زیفه‌كانی به نایاسایی ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه، باسكردن له یاسا و ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌بێت به بێڕێزیكردن به دیموكراسی و یاسا سه‌روه‌ری.
په‌رله‌مان كه نه‌توانێت لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت بكات و متمانه‌ی لێبسه‌نێته‌وه، و په‌رله‌مانتارانیش وه‌ك خه‌ڵك له تیڤیه‌وه قسه بكه‌ن و نه‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن، مانه‌وه‌یان به‌ناوی په‌رله‌مانتارییه‌وه واتا هه‌ڵگری خه‌می گشتی خه‌ڵك نین، به‌ڵكو به‌په‌رۆشن بۆ موچه و ئیمتیازاتی خۆیان.
په‌رله‌مان چوار ساڵه فشارێكی جدی نه‌خستوه‌ته سه‌ر حكومه‌ت تا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی بۆ بنێرێت، له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه حكومه‌تێك نیه ساڵانه پڕۆژه‌ی بودجه‌ی نه‌بێت، په‌رله‌مانی كوردستان 26 ساڵه نه‌یتوانیوه متمانه له وه‌زیرێك بسه‌نێته‌وه، دو ساڵ به‌نجكرا و دو یاسای ده‌رنه‌كرد، پێشبینیمان ده‌كرد دوێنێ په‌رله‌مان شه‌ڕی له‌سه‌ر فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی چالاك و له ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵكدابێت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕوویدا، په‌رله‌مان له‌هه‌وڵی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا بوو به‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا، له سیستمه دیكتاتۆریه‌كانیشدا یه‌ك په‌رله‌مان نیه له په‌رله‌مانی كوردستان بێ كارتر.
كاری په‌رله‌مانتار ده‌ركردنی به‌یاننامه و مه‌قاله نوسین نیه، مه‌قاله نوسین كاری نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه‌كانه، زۆر ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه له په‌رله‌مانتاره‌كان چالاكانه‌تر به‌دواداچوون ده‌كات بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت، و له‌به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی پرسیاره‌كانیه‌وه لێپرسینه‌وه له وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان ده‌كات، له حاڵێكدا كه ڕۆژنامه‌نوسه‌كه متمانه‌ی به‌و كاربه‌ده‌سته نه‌داوه، به‌لام په‌رله‌مانتاران كه خۆیان متمانه‌یان به حكومه‌ت داوه ناتوانن لێپرسینه‌وه‌ی لێبكه‌ن. مه‌عقول نیه په‌رله‌مانی كوردستان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چالاك نه‌بێت.
هه‌رچی تابۆی سیاسییه له ژوره داخراوه‌كانی حیزبه‌وه بڕیاریان لێدراوه، و له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به‌یاسایی كرا، بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان و رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌ل باشتره په‌رله‌مان خۆی حه‌ل بكات بۆ ئه‌وه‌ی چیتر یاری به شكۆی په‌رله‌مان نه‌كرێت.