(سبەی):
ماوه‌ی دو ساڵه كاركردن له (120)یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی چەمچەماڵ راگیراوە و ئه‌ندازیاری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه دەڵێت: “ئه‌گه‌ر سلفه‌مان بۆ خه‌رج بكرێت له دو مانگدا کارەکان ته‌واوده‌كه‌ین”.
ماوه‌ی چوارساڵه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌ستكراوه به دروستكردنی (10)باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبون له چه‌مچه‌ماڵ كه پێكهاتوه له (120)یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشیناندا دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام دو ساڵه كاركردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا راگیراوە.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێش ده‌ستبه‌كاربونی پرۆژه‌كه زیاتر له (700)خێزان فۆرمیان پڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ندبن له پرۆژه‌كه.
شاڵاو محه‌مه‌د، ئه‌ندازیاری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه رایگەیاندوە؛ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هەرێم سلفه‌یان بۆ خه‌رج بكات له‌ماوه‌ی دو مانگدا پرۆژه‌كه ته‌واوده‌كه‌ن.