(سبەی):
كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی داوا لە په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاریی بکەن.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هەرێم، له لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند؛ دوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی یاسایی خۆیدا و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، كۆمسیۆن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ردو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردوه، داوا ده‌كات رۆژێك بۆ بەڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریی بكه‌ن.
وته‌بێژی كۆمیسۆن وتی:”پێشنیازمان كردوه، هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كه له یه‌ك رۆژدا به‌ڕێوه‌بچێت”.
زرار ئەوەشى رون کردەوە کە پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردوه و ئاراسته‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت تا له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتو تۆمارێكی نوێی ده‌نگده‌ران هه‌بێت به‌پێی ئه‌و تۆماره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.