“پەكخستنی پەرلەمان دەریخست سیستمی سیاسی هەرێم ناجێگیرە”

ئومێد حەمە عەلى

(سبەى):

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت؛ خولی چوارەمی پەرلەمان دەستی بۆ كۆمەڵێك پرس برد كە لە خولەكانی پێشودا دەستیان بۆ نەبرابو، ئاماژە بەوەش دەکات؛ پەكخستنی پەرلەمان دەریخست سیستمی سیاسی هەرێم ناجێگیرە.

ئومێد حەمەعەلی، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان، بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ خولی چوارەمی پەرلەمان جیاواز بو لە خولەكانی دیكە و پەرلەمان دەستی بۆ كۆمەڵێك پرس برد كە لە خولەكانی پێشودا دەستیان بۆ نەبرابو، ئاماژەی بەوەشكرد پەكخستنی پەرلەمان دەریخست سیستمی سیاسی هەرێم ناجێگیرە ‌و حیزب حاكمی موتڵەقە.

ئەو دەڵێت:”بە پەکخستنى پەرلەمان، دەسەڵاتی جێبەجێكردن سەربەست بو لە ئەنجامدانی پێشێلكاری ‌و سەپاندنی سیستمی پاشەكەوتی موچە”.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوار ساڵ بەسەر یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان تێپەڕى، خولێك چالاك له‌ به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌توانا له‌ ده‌ركردنی یاساكان، به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مان دو ساڵی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردبو به‌ بڕیاری حیزب كاره‌كانی په‌كخرا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە