(سبەی):
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی ده‌دات له فراوانبونی جموجۆڵه‌كانی داعش له سۆماڵ و گومان لە کۆتاییهاتنی ئەو رێکخراوە دەکرێت.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای كردوه، گروپێكی چه‌كداری له باكوری سۆماڵ، كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه، تادێت ژماره‌یان زیاد ده‌كات.
بەپێی راپۆرته‌كه، گروپه چه‌كداره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت به‌ناوی عه‌بدولقادر موئمین، له ئێستادا ژماره‌ی چه‌كدار و شوێنكه‌وتوه‌كانی گه‌یشتوەته (200) كه‌س.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی داوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له عێراق و سوریاوه هه‌ڵدێن، رو بكه‌نه سۆماڵ و په‌یوه‌ندیی به‌و گروپه‌وه بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری رێكخراوی ناتۆ رایگه‌یاندوه، تێكشكانی داعش له عێراق و سوریا نابێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌كجاریی ئه‌و رێكخراوه و شه‌ڕی داعش شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كه له دژی تیرۆر و كاتی پێویسته.