“بارزانی بە ریفراندۆم خەباتی کوردی بە بادا”

مەسعود بارزانی

(سبەی):

نوسه‌رێكی‌ كورد رایدەگەیەنێت؛ بارزانی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم، خه‌باتی‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی‌ به‌ بادا ‌و ده‌وڵه‌ته‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ی‌ له‌باربرد و بوە هۆی‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ عێراقێکی پەرتەوازە.

هۆشه‌نگ وه‌زیری‌، له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌ن بڵاوی کردوەتەوە ئاماژه‌ی‌ به‌وەداوە، به‌هۆی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ی‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ سوربو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌، زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ گه‌لی‌ كورد دا‌ و دیمه‌نی‌ كاره‌ساتبار خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت.

نوسه‌ر رونی كردوەته‌وه‌، بارزانی‌ به‌ كورتبینییه‌كه‌ی‌ ‌و هه‌ڵه‌ی‌ راوێژكاره‌ ناوخۆیی‌ ‌و بیانییه‌كان، خه‌ونی‌ كوردی‌ له‌باربرد بۆ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ باشوری‌ كوردستان خه‌بات ده‌كات ‌و قه‌واره‌یه‌كی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌بو، به‌ڵام سه‌ركێشییه‌كانی‌ بارزانی‌، ئه‌و ره‌نجه‌شی‌ به‌ بادا.

باسی‌ له‌وه‌ كردوه‌، بارزانی‌ به‌هه‌ڵه‌دا چو له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ستراتیژیی‌ ئه‌مەریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، هاوكات بوه‌ هۆی‌ یه‌كخستنی‌ پێكهاته‌كانی‌ ‌عێراق له‌ دژی‌ كورد.

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە