(سبەی):
دوای ئەوەی شوان قەلادزێی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی گیانی لەدەستدا، بڕیارە شوێنگرەوەی لە لایەن ئەو حیزبەوە دەستنیشان بکرێت.
بزوتنه‌وه ئیسلامی رایگەیاند؛ ماوەیەکی دیکە كه‌سێك بۆ شوێنی شوان قه‌ڵادزێی په‌رله‌مانتاری كۆچكردوی حیزبه‌كه‌یان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
سه‌لام عه‌لی، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، رونی کردوەتەوە ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ شوێنی شوان قه‌ڵادزێی كۆچكردو ده‌ستنیشان ده‌كرێت به رێكاره یاساییه‌كان دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕوانن پرسه‌ی كۆچكردو به ته‌واوی كۆتایی بێت.
شوان قەڵادزێی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، رۆژی (16) ئۆکتۆبەر و بەهۆی روداوەکانی كه‌ركوك سەردانی ئەو شارەی كرد و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك- هه‌ولێر به‌هۆی روداوی هاتوچۆوه به سه‌ختی برینداربو و دوای (17) سەعات مانەوەی لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.