مافی پەرلەمانتاریی لە لەیلا زانا وەردەگیرێتەوە

لەیلا زانا

(سبەی):

هەوڵەکان بۆ سەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاودا بە کۆی دەنگی کۆمیسیۆنی سکرتاریەتی پەرلەمانی تورکیا بڕیاردرا پرسی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی زانا بخڕێتە بەرنامەی کارەوە.

بە بیانوی ئەوەی لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئاگری لە باکوری کوردستان ئامادە نەبوە سوێندی یاسایی بخوات هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی دەکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی تورکیاوە.

کۆمیسیۆنی سکرتاریەتی پەرلەمانی تورکیا کە لە پێنج ئەندام پێکهاتون و بە کۆی چوار دەنگی ئەرێ و دەنگێکی نەخێر بڕیاردرا هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لەیلا زانا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی تورکیاوە.

ئەو چوار ئەندامەی سکرتاریەت کە داوای هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لەیلا زاناین کردوە سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ن و تەنها ئەندامێک بە نەخێر دەنگی داوە کە ئەویش ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یە.

بڕیارە لە رۆژی (16) ئەم مانگە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لەیلا زانا لە پەرلەمانی تورکیا بخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەر (276) پەرلەمانتار دەنگ بدەن بە هەڵوەشاندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی، ئەوا ئەو پەرلەمانتارە کوردە مافی پەرلەمانتاریی لێدەسەندرێتەوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە