“پێدەچێت حەریری لە سعودیە دەستبەسەر كرابێت”

سەعد حەریرى

(سبەى):

حكومەتی لوبنان لەوبڕوایەدایە؛ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی دەست لەكار كێشاوەی لوبنان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە دەستبەسەركراوە.

بەرپرسێكی حكومەتی لوبنان بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، پێدەچێت حكومەتی بەیروت داوا لە  وڵاتانی عەرەبی و بیانی بكات فشاربخەنە سەر سعودیە بۆ ئەوەی كۆتایی بە دەستبەسەركردنی سەعد حەریری بهێنێت.

جەختى لەوەش کردوەتەوە کە تائێستا حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنانە، چونكە دەستلەكاركێشانەوەكەی بە رەسمی نەگەیشتوەتە  بەرپرسانی باڵای لوبنان.

لێدوانی ئەو بەرپرسە لوبنانیە لە كاتێكدایە، رۆژی شەممەی رابردو سەعد حەریری لە سعودیەوە دەست لە كاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان راگەیاند و هێرشی توندیشی كردەسەر ئێران و حیزبوڵای لوبنانی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە