بەیار عومەر عەبدوڵا
ریفراندۆم ته‌نها رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیه؛ چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌ت بێ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه. ریفراندۆم نه زامنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كات، نه گره‌نتی دروستبونی سیسته‌مێكی دیموكراتی. چه‌نده‌ها میله‌ت ریفراندۆمیان ئه‌نجامداوه و نه‌شگه‌یشتون به سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك كورد و كه‌ته‌لۆنیه‌كان، یاخود گه‌یشتون به سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵام سه‌ره‌نجام سیسته‌مێكی دیكتاتۆریان هێناوه‌ته‌كایه‌وه، وه‌ك باشوری سودان. باشورى سودان بە ریفراندۆم لە ساڵی 2011 دا له سودان جیابۆوه، بەڵام ئێستا یەکێکه لە وڵاتە هەرە شکستخواردوەکان؛ لەڕوى سیاسیەوە دیکتاتۆری و لەڕوى ئابوریشەوە هه‌ژاره. بۆیە پاش سه‌ربه‌خۆیی هاوڵاتیانى باشورى سودان بەردەوام کۆچ ئەکەن بۆ سودان کە پێشتر لێی جیابونەتەوە.
له به‌رامبه‌ردا سلۆڤاكیه‌كان كه له ساڵی ١٩٩٣ له چیکۆسلۆڤاكیا جیابونه‌وه بێ ریفراندۆم، توانیویانه سیسته‌مێكی دیموكراتی و ئابوریه‌كی پته‌و دروستبكه‌ن. بە مەرجێک ئەم وڵاتە پێشتر لە ژێر سایەى سیسته‌مێکى کۆمه‌نیستى دیکتاتۆری‌دا بوە و لەڕوى ئابوریەوە لاواز بوە. لەڕوى جوگرافیەوە هاوشێوه‌ی کوردستانه؛ شاخاویە و بە وشکانى دەورەدراوە و هیچ دەرچەیەکى ده‌ریایی نیەو روبەرەکەشی كه‌مێك زیاتر له نیوەى روبەرى هه‌رێمی کوردستانە. روبەرى هەرێمى کوردستان بە ناوچە دابڕاوەکانەوە نزیکەى 80 هه‌زار کم2 یە، بەڵام سلۆڤاکیا روبەرەکەى نزیکەى 50 هه‌زار کم2 یە و ژمارەى دانیشتوانیشی نزیکە لە هەرێمى کوردستانەوە؛ نزیكه‌ی ٥ ملیۆن کەسن. بەڵام به پێچەوانەى ئێمەوه، ئەوان توانیویانە دامه‌زراوه‌كانی دەوڵەت بنیاتبنێن. هه‌روه‌ها توانیویانه له پاڵ سیسته‌مێكی دیموكراسیدا، بیمەى کۆمەڵایەتى و تەندروستی و خۆشگوزه‌رانی دابین بکەن.
سلۆڤاکیا ئێستا یەکێکە لەو وڵاتانەى ئەوروپا کە ئابوریەکەى زۆر بە خێرایی بەرەو پێش ئەچێت. ئێستا لە ڕ‌وى خێرایی گەشەى ئابوریەوە، سێیەم دەوڵەتە لە ئەوروپادا. سلۆڤاكیه‌كان توانیویانە بە شێوەیەکى سه‌ركه‌وتوانه قۆناغی گواستنەوە و ڕاگوزەر لە ئابورى کۆمەنیستی داخراوه‌وه به‌ره‌و ئابوریه‌كی كراوه تێپەڕێنن؛ یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كیه‌كانیان ئه‌وه بوه كه به‌شی زۆری بانکەکانیان لە حکومیەوە كردوه بە ئەهلى و له‌ڕێی بانكی ناوه‌ندیه‌وه یارمەتیانداون و قه‌رزیان به سودی كه‌م داونه‌تێ بۆ ئەوەى ئەوانیش به سودی كه‌م قەرزى پیشەسازى و کشتوکاڵى بدەن بە هاوڵاتیەکانیان له پێناوی ئه‌وه‌ی گەشەى ئابورى خێراتربكه‌ن. بەڵام له كوردستان حکومەت زۆربەى بانکەکانى کوردستانی (بە تایبەت ئه‌وانه‌ی سنورى سه‌وز و نیللی) مایەپوچکرد. ئیتر ئابوری و دامه‌زراوه و دەوڵەت چۆن وا دروست ئەکرێن. رێژەى بێ‌کاری له سلۆڤاكیا لە سەرەتاى جیابونەوەدا لە 21% بوە، ئێستا گەیاندویانەتە 7%، واته ڕێژه‌ی بێكاریان سێ هێنده كه‌می كردوه. سلۆڤاکیا لە وڵاتێکەوە کە پێشتر قەرزى لە بانکى نێو دەوڵەتى وەرگرتوە، ئێستا قەرز ئەدات بە بانکى نێو دەوڵەتى بۆ وڵاتە هەژارەکان.
بەڵام ئێمه دوای ٢٦ ساڵ حكومڕانی و فرۆشتنی نه‌وت و گاز و بانگه‌شه‌ی ساخته‌ی به‌رده‌وامی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت و ئابوری سه‌ربه‌خۆ، سیسته‌می سیاسی و ئابوریمان نزیك بۆته‌وه له ئاستی داڕوخان. له‌م لاشه‌وه چه‌ند كه‌سێك كه به‌شی زۆریان له گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون و سه‌به‌بكاری داڕوخانی سیسته‌می سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان هیچ ڕوی نه‌دابێت، وتیان ده‌وڵه‌تتان بۆ دروست ئه‌كه‌ین، سه‌ره‌نجام ٥٢% ی خاكی كوردستان و به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری ٤٨% ه‌كه‌ی ماویشه‌ته‌وه له‌ده‌ستدا؛ هه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه سنوریه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه بگره هه‌تا ئه‌گاته بیره نه‌وت و گازه‌كان.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڵێن جیاوازی سلۆڤاكیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان وه‌ك ئێمه نین و خاوه‌نی دراوسێی باشن. ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام كه‌س ده‌ستی نه‌گرتبوین كه ٢٦ ساڵه سوپایه‌كی مه‌شقپێكراوی نیشتیمانی دروستبكه‌ین كه لانی كه‌م بتوانێت پارێزگاری له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان بكات له موسڵ و شه‌نگاله‌وه تا ئه‌گاته كه‌ركوك و خانه‌قین و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ٥٢% ی خاكی كوردستان ڕاده‌ستی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی نه‌كات. ئێران و توركیا ده‌ستیان نه‌گرتبوین كه په‌ره به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بده‌ین كه له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كانی دروستكردن و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن. كه‌س ده‌ستی نه‌گرتبوین كه سیسته‌مێكی دیموكراسی بنیادبنێین كه تیایدا ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات به ئاسایی و ئاسانی تێپه‌ڕێت و كه‌سێك نه‌یه‌ت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ناشه‌رعی ده‌ست به‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی له كوردستاندا په‌ك بخات و هاوڵاتیان بێموچه و برسی بكات. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت سه‌ره‌تا لۆمه‌ی بكه‌ین خۆمانین نه‌ك دراوسێكانمان. ئێستاش كات ماوه، گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌توانین هاوشێوه‌ی سلۆڤاكیا و وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، بێ ریفراندۆم، ده‌ستبكه‌ین به دروستكردن و پێشخستنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕوی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌وه؛ ئه‌مانه‌ن كه زامنی بنیادنان و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كه‌ن له‌ناو ئه‌م جوگرافیا ئاڵۆزه‌دا، نه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌ڵای ئیعلامی، كه وایكرد دوژمنه‌كانی كورد كه چه‌ندین ساڵه دژبه‌یه‌ك و ناكۆكن، له دژمان یه‌كبگرن. ئه‌مه‌یه كاره‌ساتی ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی كوردی به‌ده‌ست عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌وه.