(سبەی):
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی یه‌مه‌ن و لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته سعودیه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه كۆبوەوه .
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه، ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیمارات رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودیه گفتوگۆ ده‌كات له باره‌ی گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی لوبنان.
ئاماژەی بەوەکرد؛ قه‌یرانی یه‌مه‌ن به‌شێكی دیکەی گفتوگۆكانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ریاز، سه‌باره‌ت دۆسیه‌ی ئێرانیش ماكرۆن رایگەیاند: نیگه‌رانین له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر تاران له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستی.