(سبەی):
له دو روداوی هاتوچۆدا له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا پۆلیسی هاتوچۆ هۆكاری روداوه‌كان بۆ خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واوه دەگەڕێنێتەوە.
به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دوێنێ شه‌و ئۆتۆمبێلێك له گوندی سۆسه‌كانی سه‌ر به ناحیەی ته‌وێڵه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و شۆفێره‌كه‌ی كه دانیشتوی ته‌وێڵه‌یه و كارمه‌ندی ئاسایش بوه بە سەختی بریندار بوە و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستداوه.
رایگەیاند: له‌و روداوه‌دا سه‌رنشینێك به‌سه‌ختی بریندار بوه، هۆكاری روداوه‌كه خراپی رێگاكه و دۆخی كه‌شوهه‌وا بوه.
هاوكات، له شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداو له نزیك بازگه‌ی كۆنی هه‌ولێر- پیرمام خۆی به دارێكداو كێشا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه و سه‌رنشینێكی گیانیان له‌ده‌ستدا.