نوجێفی: لە پێکدادانى ئەمەریكا و ئێراندا گەلی عێراق دەبێتە سوتەمەنی

نوجێفی لە سەردانەكەیدا لە ئەمەریكا

(سبەى):

ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق هۆشداری دەدات لە وەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی پێكدادانی ئەمەریكا و ئێران.

نوجێفی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمەریكا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (جەزیرە) رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی توندبونەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، ناوچەكە لەبەردەم ئەگەری روبەڕوبونەوەی سەربازیدایە.

نوجێفی لەو چاوپێکەتندا وتویەتى؛ ئێستا هێزی ئەمەریكا و ملیشیاكانی نزیك لە ئێران، بە چڕی لە عێراقدا بڵاوەیانپێكراوە، ئەگەر ئەو هێزانە لە  ناكۆكیەكانی نێوان ئەو دو وڵاتە بەكاربهێنرێن، ئەوا كارەساتێكی گەورەی لێدەكەوێـتەوە و گەلی عێراقیش دەبنە سوتەمەنی ئەو  كارەساتە.

هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ هەوڵدەدەن هەردولا قایل بکەن بەوەى رۆڵیان هەبێت بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ئەو پێكدادانە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە