(سبەی):
گاریس به‌یلی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید پێش ئه‌وه‌ی له پێكانێك چاكبێته‌وه توشی پێكانێكی دیکە ده‌بێته‌وه‌و ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه له ریزه‌كانی ریال مه‌درید دورده‌كه‌وێته‌وه.
پێكانه نوێیه‌كه‌ی گاریس به‌یل له ماسولكه‌كانی رانی دایه، دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه له راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌دا به‌یل هه‌ستی به ئازار كردوه له قاچی چه‌پیدا و دواتر ده‌ركه‌وتوه ماسولكه‌كانی رانی توشی گرژبون هاتوه.
پێشتر به‌یل به‌هۆی گرژبونی ماسولكه‌كانی پوزییه‌وه له كۆتایی مانگی ئه‌یلول له حەوت یاریی یانه‌كه‌ی دوركه‌وتەوه.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه به‌یل نزیكه‌ی مانگێكی دیکە له ریال مه‌درید دورده‌كه‌وێته‌وه و ناتوانێت به‌شداری دێربی مه‌درید بكات.