تكریت: (13) تیرۆرستی داعش كوژران

(سبه‌ی‌):

هێزه‌ عێراقییه‌كان (13) تیرۆرستی داعشیان له‌ تكریت كوشت و له‌ ئه‌نباریش ناحیه‌ی رومانه‌ و نۆ گوندیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ سنوره‌كانی سوریا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ گوندی شیحه‌ی رۆژئاوای تكریت (13) تیرۆرستی داعشیان كوشتوه‌ كه‌ له‌ناو تونێلێكدا بون.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگیی، شه‌ش كه‌س له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش كه‌ له‌ تكریت كوژراون، كه‌سانی‌ خۆكوژ بون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ و له‌ پارێزگای ئه‌نبار هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ناحیه‌ی رومانه‌ و نۆ گوندیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ سنوره‌كانی سوریا.

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی رومانه‌ و قه‌زای راوه‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعشن له‌ عێراقدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە