(سبەی):
وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.
پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی دەستی پێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبونەوەکەدا باردوخۆی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی دوای ریفراندۆم تاوتوێ دەکرێت.