(سبەی):
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا ره‌تیده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانێتیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش رێكکه‌وتبێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشنه‌كرێته سه‌ر تیرۆریستان.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش گفتوگۆی كردوه و رێكکه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی شاری ره‌ققه به‌بێ به‌رگریكردن راده‌ست بكرێت و له به‌رامبه‌ریشدا رێگه به تیرۆریستان بدرێت، بچن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا.
بەپێێ به‌یاننامه‌كه، چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی سوریا له‌گه‌ڵ داعش گفتوگۆیان كردوه، بۆئه‌وه‌ی رێگه به‌مه‌ده‌نیه‌كان بدرێت، شاری ره‌ققه به‌جێبهێڵن، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش پشكنینی وردیان بۆ ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه كردوه، كه ره‌ققه‌یان به‌جێهێشتوه.
پێنتاگۆن جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاركردنی هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق و سوریا بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاریی داعش.