(سبەی):
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا جێگیربون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، رێكخراوی ئۆپیكیش ده‌ڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی بەبازاڕکردن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخ هه‌بوه، ساڵی داهاتوش خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ده‌بێت.
بۆرسه‌كانی جیهان بڵاویانكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام نرخی نه‌وت جێگر بوه، كه ماوه‌ی دو ساڵه حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
به‌گوێره‌ی بازاڕه‌كانی دراو، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌روی (61) دۆلاره‌وه جێگیر بوه، نه‌وتی ته‌كساسیش به (57) دۆلار و (76) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، هەروەها نه‌وتی ئۆپیك نرخه‌كه‌ی له سه‌روی (60) دۆلاره‌وه جێگیر بوه.
رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاند؛ به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وتی خاو، نرخه‌كه‌ی له بۆرسه‌كاندا به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دایه.
رونیكردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی (2018) خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ببێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری نرخ ده‌بێت.