(سبەی):
ژماره‌یه‌ك هاككه‌ر هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردوه به‌ئامانجی سڕینه‌وه‌ی داعش له هێڵی ئینته‌رنێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك موسڵمانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بسڕنه‌وه.
ئاژانسی سپۆتنیكی روسی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری موسڵمان ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌وپڕ كردوه، به‌ئامانجی هاككردنی سه‌رجه‌م په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، هاككه‌ره‌كان به‌ڵێنیان داوه، داعش له‌سه‌ر تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی به‌یه‌كجاریی بسڕنه‌وه‌و بواری پێنه‌ده‌ن، له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وام بێت و خۆی رێكبخات.
هاككه‌ره‌كان له‌ژێر ناوی هاكتیڤیزت كارده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌دروشمی بێده‌نگكردنی شمشێره‌كان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونتی داعشیان داخستوه، به‌رده‌وامیش ده‌بن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ته‌واوی له تۆڕی ئینته‌رنێتدا ده‌سڕنه‌وه.