(سبەی):
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سبه‌ی كۆببێته‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سەعات (10)ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، كه به‌پێی حوكمی بڕگه یه‌كی مادده‌ی پێنج و بڕگه دوی مادده‌ی (17) و بڕگه یه‌كی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، ژماره یه‌كی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراو، بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی پایزه، له‌ساڵی چواره‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان.