ئەنجومەنی وەزیران: موچەی فەرمانبەران کەمناکەینەوە

(سبەی):

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەتی دەکاتەوە؛ لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی رێککەوتبن بۆ کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رەتی کردەوە کە لە بودجەی گشتی ساڵی (2018)ی عێراق موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی (20%) کەمبکەنەوە و هەمو دەنگۆیانەشی بە “درۆ” ناوبرد کە باس لە کەمکردنەوەی موچە دەکەن.

پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاندبو کە؛ بەپێی رێککەوتنی حکومەتی عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، لەچوارچێوەی مەرجەکانی ئەو دو لایەنە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بەتایبەتی خەرجی بەکاربردن و زیادکردنی داهاتی عێراق، بڕیاردراوە موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی (20%) کەمبکەنەوە و بەوهۆیەوە نزیکەی حەوت ترلیۆن دینار دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی وڵات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە