“کێشەى پشکى هەرێم تەنها له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”

کۆبونەوەیەکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق

(سبەى):

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ كێشه‌كانی‌ بودجه‌ ‌و پشكی‌ هه‌رێم، ته‌نها له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

مه‌لا قادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ئاماژه‌‌ به‌وه دەکات؛ له‌ ساڵانی‌ رابردوشدا به‌غدا هه‌ر جاره‌‌و به‌بیانویه‌ك، بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كه‌مكردوەته‌وه‌ و دەڵێت:”ئەمە یەکەمجار نیە پشکى کورد لە بودجە کەم دەکرێتەوە، ساڵ بە ساڵ لەرێگەى زیادکردنى بودجەى سیادیەوە پشکى هەرێم لە بودجە کەمکراوەتەوە تا ئەو ئاستەى ئێستا، ئێمە پێشتر داکۆکیمان لەسەر ئەو پرسە کردوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوین، چونکە حکومەتى هەرێم نەهاتوەتە سەر خەت و پاڵپشتمان نەبوە”.

هەروەک بە پێویستهى دەزانێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌زوترین كات، ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.

ئەوە لەکاتێکدایە لە بودجەى گشتى ئەمساڵى عێراق (12.6%) وەک پشکى هەرێمى کوردستان دیایکراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە