(سبەى):
بەهۆى کاریگەرى زەمینلەرزەکەى دو رۆژ لەمەوبەرەوە، بینای پێنج خوێندنگهی دهربهندیخان دهبێت چۆڵبكرێن و (12) خوێندنگەش پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە و (15) خوێندنگەى قەزاکەش پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە.
دڵشاد عومهر، بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ یاوەرى شاندەکەى حکومەتى کرد بۆ دەربەندیخان بەمەبەستى ئاگاداربون لە کاریگەرى و زیانى زەمینلەرزەکەى شەوى یەکشەممەى رابردو، بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ بەپێى ئەو ئامارەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى دەربەندیخان خستیە بەردەم سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت پێنج بیناى خوێندنگە لە قەزاکە چۆڵ بکەین، چونکە مەترسى بۆ خوێندکاران هەیە و لەمکاتەدا حکومەت ناتوانێت چارەسەرى بکات.
وتیشى:”جگە لەو پێنج خوێندنەوە (12) خوێنگهی دیكەش پێویستیان به نۆژهنكردنهوهیه و (15) حوێندنگهش دهبێت پاكبكرێنهوه”.
هەروەک جەختى کردەوە؛ پارەى پێویست دەخەنە بەردەست بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان بۆئەوەى ئەو رێکارانەى پێویستە بیگرێتە بەر بۆ کارى نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەى خوێندنگەکات بۆئەوەى کارەکانیان رانەوەستێت زیان بە پرۆسەى خوێندن نەگات لە قەزاکە.