(سبەی):
وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازییكرد له كلایس پاستۆری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ئاماده‌بون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
هاوكات باس له‌دید و بۆچونی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرا له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جەختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م قۆناغه له‌لای گۆڕان باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانه.