دەنگۆى کودەتا بەسەر مۆگابى بڵاودەبێتەوە

(سبەى):

هێزكانی سوپای زیمبابۆی بە شەقامەكانی پایتەختی هەراری پایتەختدا بڵاوبونەوە، هەرچەندە زۆربەی میدیاكان باس لە ئەنجامدانی كودەتای سەربازی و گرتنەدەستی دەسەڵات لە لایەن سوپاوە دەكەن، بەڵام فەرماندەكانی سوپا ئەوە رەتدەكەنەوە جەخت لە پارێزراوی رۆبەرت مۆگابی سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكەنەوە.

ئاژانسى فرانس پرێس لە زارى شایەتحاڵەکانەوە بڵاویکردەوە؛ دەنگى تەقەى زۆر و چڕ بیستراوە بە ئاراستەى شوێنى حەوانەوەى رۆبەرت مۆگابى سەرۆکى زیمبابۆ، لاى خۆیەوە ئاژانسى رۆیتەرز ئاماژەى بەوە کردوە ئەمرۆ چوارشەممە لە چەند ناوچەیەکى هارارى پایتەختى ئەو وڵاتە دەنگى تەقینەوە و تەقە بیستراوە، دواتریش هێزە ئەمنیەکان و سوپا لە چەند ناوچەیەک بازگەیان داناوە.

لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە پەدارانى سەربازى ئەو وڵاتە و وتەبێژى سوپا رەتیان کردوەتەوە کودەتاى سەربازى لەو وڵاتە ئەنجام درابێت، لەو بەیاننامەیەشدا کە لەوبارەیەوە دەریانکردوە باسیان لەوە کردوە کە؛ موگابى سەلامەتە و دۆخەکە ئاسایى دەبێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە مۆگابى لەو کاتەوە هاتوەتە سەر حوکم لە پۆستى سەرۆکایەتى ماوەتەوە و چەند جارێک دەستورى لەبەرژوەندى خۆى هەموار کردوەتەوە و دەستى بەسەر حوکمدا گرتوە، بەشێوەیەک کە ئامادە نیە کورسى دەسەڵات جێبهێڵێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە