هێشتا رەوشی دەربەندیخان ئاسایی نەبوەتەوە

دەربەندیخان؛ تێپەڕبون بە تەنیشت شوێنەوارى زەمینلەرزەکە

(سبەى):

بەرپرسی میدیای مەكۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت: تا ئێستا رەوشی دەربەندیخان لە دوای زەمینلەرزەكە ئاسایینەبوەتەوە و بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان لە پارك و زەویە چۆڵەكاندا نیشتەجێبون و ماڵەكانیان چۆڵكردوە.

سەفائەدین كەمال، بەرپرسی میدیای مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەربەندیخان دەڵێت: “بەهۆی ئاوارەییەوە هاوڵاتیانی قەزاكە پێویستیان بە هاوكاری بەپەلە هەیە بەڵام تا ئێستا هاوكاریەك نەكراون كە جێگەی باسبێت”.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەهۆى زەمینلەرزەکەى یەکشەممەى رابردوەوە پێنج هاوڵاتى لە سنورەکە گیانیان لەدەستدا، جگە لەوە زیانى گەورە بەر بەنداوى دەربەندیخان کەوت و بەوهۆیەوە مەترسى لەسەر ژیانى هاوڵاتیان دروستبو، سەربارى ئەوەى قائیمقام رایگەیاند (70) خانو بە کەڵکى ژیان نەماون و پەروەردەش جەختى لەوە کردەوە کە پێنج خوێندنگەى قەزاکە دەبێت چۆڵ بکرێن و (27) خوێندنگەش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوە هەیە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە