كاڵكان: ساڵی نوێ خەباتی (39) ساڵەی پەكەكە دێتە دی

کاڵکان

(سبەى):

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە رایدەگەیەنێت؛ لە ساڵی نوێدا گەورەترین شەڕ لە توركیا دەكەن و ساڵی سەركەوتنی پەكەكە دەبێت.

دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی (مەدیا خەبەر) رایگەیاند؛ لە ساڵی نوێی توركیا كە (40)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكەیە گەورەترین شەڕ لە توركیا دەكەن و خەباتی (39) ساڵەی پارتەكەیان دێتە دی.

وتیشی: “لە ساڵی نوێدا گەورەترین سەركەوتن بەدەستدەهێنین و ساڵی نوێ ساڵی شۆڕشی پەكەكە دەبێت”.

كاڵكان ئاماژەی بەوەشكردوە؛ ئەگەر لە توركیا دژ بە فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە خەبات نەكرایە ئەوكات ئەزمون و خەباتی رۆژئاوای كوردستان نەدەگەیشتە ئەم قۆناغە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە